دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئینتەر میلان دوو بەرگریكاری تۆتنهامی دەوێت و لیڤەرپوول ناوەڕاستكارێک دەكاتە ئامانج

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ئینتەر میلان دەیەوێت هەردوو بەرگریكاری تۆتنهام جێد سپێنس و كریستیان رۆمێرۆ بگوازێتەوە – كۆرێری دێلۆ سپۆرت.

لیڤەرپوول پێشەنگی ركابەرییەكەی بۆ گواستنەوەی كایشو سانۆ ناوەڕاستكاری ژاپۆنی ماینز گرتووە و ئامادەیە 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی خەرجبكات، هەریەكە لە ئارسیناڵ، بۆڕووسیا دۆرتموند و تۆتنهامیش چاودێری دەكەن – تیم تۆک.

ئارسیناڵ ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ئێزری كۆنسا بەرگریكاری ئاستۆن ڤیلا دەربڕیوە – گاردیان.

لیڤەرپوول پرسیاری دەربارەی رایان هێرشبەری بەڕازیلی یانەی بۆرنمس كردووە و دەیەوێت لەگەڵ ئاندۆنی ئیراولا یەكبگرنەوە – تیم تۆک.

نیوكاسڵ بۆ گواستنەوەی كارل راشوۆرس گۆڵپارێزی برایتن و جەیمس ترافۆرد گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی لە گفتوگۆدایە – دەیلی مەیڵ.

فولهام بۆ گواستنەوەی مارسیال گۆدۆ ركابەری یانەكانی چێڵسی و كۆڤێنتری سیتی دەكات – ئەفریقا فووت.

ئیپسویچ تاون هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی عەبدول فاتاو هێرشبەری لێستەر سیتی دەستپێكردووە – تێلیگراف.

لیدز یونایتدلە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی زیۆن سوزوكی گۆڵپارێزی ژاپۆنی یانەی پارما دەستپێكردووە – توتۆ مێركاتۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button