ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زانیاری نوێ؛ ریال مەدرید هەواڵەكان بە درۆ دەخاتەوە

لە بڵاوبوونەوەی دەنگۆكان نیگەرانە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدریدی ئیسپانی لە بڵاوبونەوەی دەنگۆی گواستنەوەی رۆدری ناوەڕاستكاری مانچێستەر سیتی بۆ یانەكەی نیگەرانە.

رۆدری لە هاوینی 2019 لە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد و تاوەكوو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە.

كەمێک پێش ئێستا رۆژنامەنووس نیكۆلۆ شێرا رێككەوتنی نێوان رۆدری و ریال مەدریدی تاوەكوو 2030 بڵاكردەوە.

تەواو؛ ریال مەدرید لەگەڵ ئەستێرەیەک گەیشتە رێككەوتن

بە گوێرەی زانیارییەكانی خۆسێ فێلیكس دیاز لە رۆژنامەی ئاس، سەرچاوەکان لە ریال مەدریدەوە دەڵێن ئەو هەواڵەی سەبارەت بەڕێککەوتن لەگەڵ رۆدری بڵاوکراوەتەوە راست نییە.

ریال مەدرید پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كردووە بۆ ئەوەی هەر دانووستانێک لەگەڵ رۆدری رەتبكاتەوە و یانەكە بێزار بووە لەوەی بەردەوام ناوی یاریزانەكە بە یانەكەیانەوە بەسراوەتەوە لەكاتێكدا هیچ جۆرە دانوستانێک رووینەداوە.

رۆدری رۆڵێكی گرنگی لە بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەكەی گێڕا و بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەكەش دەستنیشانكرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button