
یاریگا –
ئەوەی ئێستا لە پشت پەردەی یانەی شاهانەوە روودەدات، شۆڕشێکی راستەقینەیە؛ هاندەرانی ریال مەدرید هێشتا بە گەیشتنی کۆناتێ، دومفریس و دەنگۆی گالاکتیکۆ نوێیەکەی بەهای 150 ملیۆن یۆرۆ سەرسامن، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز و خۆزێ مۆرینیۆ لێرەدا ناوەستن.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید کار لەسەر 3 بۆ 4 گرێبەستی گەورەی دیکە دەکات و مۆرینیۆ دەیەوێت پێکهاتەیەک دروستبکات کە بۆ چەند ساڵی داهاتوو هیچ تیپێک لە ئەوروپا بەرگەی نەگرێت. هاوینی ئەمساڵ هاوینی مێرێنگی دەبێت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە مەدرییەکە، یانەی شاهانە گرێبەستی ئانتۆنیۆ رودیگەری نوێکردووەتەوە دوای ئەوەی رەزامەندی راهێنەرە پۆرتوگالییەکەیان وەرگرتووە.
مۆرینیۆ دەبێت بڕیار لەسەر داهاتووی چەندین یاریزانی دیکەش بدات، وەکوو ئێدواردۆ کاماڤینگا، براهیم دیاز، فران گارسیا، فرانکۆ ماستانتۆنۆ و راوول ئاسێنسیۆ.



