تەواو؛ ئەستێرەیەکی گەورە گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید واژکرد

یاریگا –
ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری لیڤەرپوول، گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆکرد.
رۆژنامەنووسی تۆڕی RMC فابریس هاوکینس بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە، ئیبراهیما کۆناتێ گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید تاوەکوو هاوینی 2030 واژۆکردووە و دوای جامی جیهانی 2026 پەیوەندی بە یانەکە دەکات.
🚨Ibrahima Konaté a signé au Real Madrid jusqu’en 2030. Tout est bouclé, le défenseur central des Bleus va rejoindre les madrilènes après la Coupe du monde.
À Madrid, Konaté va retrouver les Français Kylian Mbappé, Aurélien Tchouaméni, Eduardo Camavinga et Ferland Mendy 🇫🇷… pic.twitter.com/Cnzixx6HmQ
— Fabrice Hawkins (@FabriceHawkins) June 8, 2026
کۆناتێ لە کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بەسەردەچێت و بەخۆڕایی پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات، دوای ترێنت ئاڕنۆڵد دەبێتە دووەم یاریزانی لیڤەرپوول لەماوەی ساڵێکدا بەخۆڕایی پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.
کۆناتێ لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ، ئۆرێلیەن چوامێنی، ئێدواردۆ کاماڤینگا و فێرلاند مێندی یەکدەگرێتەوە و پێنج ئەستێرەی فەڕەنسی لە پێکهاتەی ریال مەدرید دەبن.
بەرگریکارە 21 ساڵانییەکە هاوینی 2021 لایپزیگی جیهێشت و بە 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 183 یاریی بۆ رێدز کردووە، 7 گۆڵی کردووە و چوار گۆڵی دروستکردووە.
نازناوێکی پرێمەرلیگ، یەک جامی یەکێتی ئینگلتەڕا، دوو جامی خولی ئینگلتەڕا و یەک قەڵغانی ئینگلتەڕای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.



