ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید شەڕی بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی پۆرتوگالی لەگەڵ مان یونایتد و پاریس سان جێرمان دەکات

یەکەم داواکاری جۆزێ مۆرینیۆ لە فلۆرێنتینۆ پێرێز

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ لە یەکەم هەنگاویدا داوایەکی بەپەلەی پێشکەش بە کارگێڕیی ریال مەدرید کردووە بۆ گواستنەوەی ماتیۆس فێرناندێش، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی وێستهام یونایتد.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بەفەرمی هاتووەتە نێو کێبڕکێی ماتیۆس فێرناندێش و هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، ریال مەدرید لەم گواستنەوەیە لەگەڵ هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی کێبڕکێیەکی توند دەبێتەوە کە ئەوانیش دەیانەوێت یاریزانەکە پەلکێشی ریزەکانیان بکەن. لە لایەکی دیکەوە، وێستهام بەهۆی دابەزینی بۆ چامپیۆنشیپ بەپەلە پێویستی بە کۆکردنەوەی بوودجە و داهات هەیە، ئەمەش پڕۆسەی فرۆشتنی فێرناندێش خێراتر دەکات کە لە ساڵی 2025 بە بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ لە ساوسامپتنەوە گواستیەوە و ئێستا نرخەکەی بە 92 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

فێرناندێش لەم وەرزەی پرێمەرلیگ وەکوو یەکێک لە باشترین یاریزانانی شێوازی ‘بۆکس تو بۆکس’ درەوشاوەتەوە. ئەو بە هێزی جەستەیی بەرز، توانای ناوازەی وەرگرتنەوەی تۆپ و بڕینی هێڵەکانی بەرگری بە تۆپەوە دەناسرێتەوە.

فێرناندێش 42 یاریی لەگەڵ وێستهام کردووە، 5 گۆڵ و 5 ئەسیستی هەیە، لەگەڵ هەڵبژاردەکەشی یەک یاریی کردووە بەڵام بانگهێشتی مۆندیالی 2026 نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button