گرنگترینمۆندیالی 2026

ڤیدیۆ؛ هەڵبژاردەی ئێران کۆتایی بە دەنگۆ و نادڵنیاییەکان هێنا

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران گەیشتە مەکسیک و کۆتایی بەو دەنگۆیانە هات کە باس لە ئەگەری بەشدارینەکردنیان لە مۆندیالی 2026 دەکرد بەهۆی شەڕی نێوان ئەو وڵاتە و ئەمریکا کە چەند مانگە لە تۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاستی جیاواز بەردەوامیی هەیە.

سەرەتای ئەم مانگە ئەمیر غالینۆی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی تیمی میللی راگەیاند، بەڵام بە کۆمەڵێک رێککارەوە دەبێت بەشداریی لە پاڵەوانێتیەکەدا بکەن.

ئێران لە کۆمەڵەی حەوتەم دێت لەپاڵ هەڵبژاردەکانی بەلجیکا، میسڕ و نیوزلەندا. سەرجەم یارییەکانیشی لەسەر خاکی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لەبەر باری ئاساییش و سەلامەتی بڕیاریانداوە راستەوخۆی دوای هەر یارییەک شاندی هەڵبژاردەی ئێران دەستبەجێ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جێبهێڵن و بۆ مانەوە لە وڵاتی مەکسیک شوێنی حەوانە و ئامادەکارییەکان بگرن.

ڤیدیۆی گەیشتنی شاندی هەڵبژاردەی ئێران بە فڕۆکەخانەی تیوانای مەکسیکۆی پایتەخت:

بابەتی زیاتر

Back to top button