ئه‌وروپاگرنگترین

بەیاننامەی فەرمی لەسەر دۆخی ئیریکسن

Yariga App

یاریگا –

جارێکیتر دۆخی تەندروستی ترس و نیگەرانی لەنێو هەوادارانی کریستیان ئیریکسن و هاندەرانی دانیمارک دروستکرد کاتێک لە یاریی دۆستانەیی ئەمشەویان بەرامبەر ئۆکراینا بوورایەوە.

لە خولەکی 64ی یارییەکە ئیریکسن بوورایەوە و کەوتەسەر زەوی. کە ئەوەش حاڵەتێکە دووەم جارە لەو ناوەڕاستکارە روودەدات لەکاتی یاریکردندا. جاری یەکەم لە یۆرۆی 2020 بوو کە لە ساڵی 2021 بەڕێوەچوو.

ئەمشەو کاتێک جارێکیتر یاریزانە 34 ساڵیەکە تووشی ئەو دۆخە بووەوە، ترسی لای هاوتیم و یاریزانانی دژبەریشی دروستکرد و داوای فریاگوزاریی خێرایان بۆ کرد.

لە بەیاننامەیەکدا کە مۆرتن بۆیسنی دکتۆری هەڵبژاردەی دانیمارک بڵاویکردووەتەوە، دڵنیایی لە باشبوونی دۆخی تەندروستی کریستیانی داوە و نووسیویەتی

کریستیان ئێستا دۆخی باشەو خۆی بە پێیەکانی خۆی یاریگای جێهێشت. ئەو بۆ ماوەیەکی کورت هۆشی نەمابوو، بەڵام دواتر زۆر بەخێرایی هۆشی بۆ گەڕایەوە. ئێمەش لەوکاتەوە لە پەیوەندیداین لەگەڵیدا.

ئەو ئێستا لە نەخۆشخانەیە بۆ پشکنینی زیاتر تا هۆکاری حاڵەتەکەی دەربخات.

ئێستا ئەو باشە و داواشی لێکردم سڵاوی بگەیەنمە هەموو یاریزانەکان و پێیان بڵێم کە تەندروستی باشە.

 

یارییەکە لەنێوان هەردوو هەڵبژاردە 2-1 بۆ دانیمارکییەکان کۆتایی پێهێنرا. بەڵام هیچکام لەو دوو تیمە بەشداریی لە مۆندیال ناکەن، ئەوەش دوای ئەوەی کە نەیانتوانی لە قۆناخی پاشکۆ بلیتی سەرکەوتن مسۆگەر بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button