تەواو؛ بایرن میونشن وەڵامی فەرمی بۆ ریال مەدرید نارد سەبارەت بە فرۆشتنی ئۆلیس

یاریگا –
بایرن لە هەوڵە جیددیەکانی ریال مەدرید تێگەیشتووە کە مایکڵ ئۆلیسیان کردووەتە ئامانج لەم هاوینە وەک گرانبەهاترین گرێبەست بیگوازنەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
یەکێک لە کەرەستەی بانگەشەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز کە ئێستا چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکات، بەڵێنی گرێبەستێکی مێژوویی بوو بۆ هاندەرانی مێرێنگی، ئەوەش دوای ئەوەی لە دوو وەرزی رابردوودا بێهیوابوون لە هەر نازناوێک.
پێرێز چەند رۆژێک بەرلە بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانەکە، بۆمبێکی فڕێدایە نێو میدیاوە کە ئەستێرەیەکی 150 ملیۆن یۆرۆیی دەگوازنەوە. بەشێک لە میدیاکانیش ئاشکرایانکرد کە ئۆلیسی بایرن میونشنە.
گالاکتیکۆ 150 ملیۆن یۆرۆییەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز؛ بۆچی مایکل ئۆلیس؟
لە نوێترین هەڵوێستی فەرمی یانە باڤارییەکەدا سەبارەت بەو هەوڵانەی پێرێز، هێربرێت هاینەر سەرۆکی یانە ئەڵمانییەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی بیڵدی وڵاتەکەی وتی
ئەگەر فلۆرێنتینۆ پێرێز دەیەوێت ئۆفەرمان پێشکەش بکات بۆ مایکڵ ئۆلیس، کە تا ئێستا رووینەداوە، جارێ با خۆی لەو کێشە رزگاربکات کە تێیکەوتووە.
ئۆلیس یاریزانی بایرن میونشنە بە گرێبەستێکی ماوە درێژ. ئێمەش یانەیەکی فرۆشیار نیین.
EXKLUSIV: Bayern-Boss Herbert Hainer hat heute in BILD am Rande eines Fanklubbesuchs über die Real-Gerüchte um Olise gesprochen: „Michael Olise ist ein Spieler des FC Bayern München, der noch einen langen Vertrag hat – und wir sind kein Verkäuferverein. Sollte uns Florentino…
— Johannes Berner (@JBerner97) June 7, 2026



