
یاریگا –
پێشهات و دەنگۆکانی دەوروبەری گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید بەردەوامن لە تەقاندنەوەی سوپرایزی نوێ.
رۆژنامەنووسی رادیۆ مارکا، رامۆن ئالڤارێز بڵاویکردووەتەوە، کلیپەر پیپی، بەرگریکاری پێشووی ریال مەدرید، پێگەیەکی زۆر بەهێزی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لە ستافی تەکتیکی نوێی یانەکە لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆ.
🚨Pepe está bien colocado para convertirse en miembro del cuerpo técnico de Mourinho en el Real Madrid pic.twitter.com/Nefn17wjem
— Ramón Álvarez de Mon (@Ramon_AlvarezMM) June 7, 2026
دوای یەکلاییبوونەوەی سەرکەوتنی فلۆرێنتینۆ پێرێز لە هەڵبژاردنەکان و نزیکبوونەوەی مۆرینیۆ لە وەرگرتنی تیپەکە، سپێشەڵ وەن دەیەوێت ستافێکی بەهێز و خاوەن کەسایەتی لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە.
پیپی بەهۆی پەیوەندییە توندوتۆڵەکەی لەگەڵ مۆرینیۆ، بە باشترین بژاردە دەبینرێت بۆ ئەوەی وەکوو یاریدەدەر یان راوێژکاری تەکتیکی لەنێو ژووری جلگۆڕینی یانەکە کار بکات و کۆنترۆڵی تیپەکە بکات.



