ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دەکریت گالاکتیکۆکەی پێرێز بێت؛ ریال مەدرید پرسیاری ئامانجێکی بارسێلۆنای کردووە

ئاتلێتیکۆ ئامادەیە دەستبەرداری بێت

Yariga App

یاریگا –

خولیان ئالڤارێز لەو کاتەوەی گەیشتووەتە ئیسپانیا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کردووە و چێژی لە وەرزێکی دیار و سەرنجڕاکێش لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید وەرگرت، بەڵام دەنگۆکان سەبارەت بە داهاتووی هەمیشە بەردەوام بوونە. دەگوترێت ئاتلەتیکۆش تەنیا لە حاڵەتێکدا ئامادەیە بۆ فرۆشتنی کە ئۆفەرێکی 150 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی یانەکە بکرێت، ئەمەش سەرەڕای لێدوانەکانی پێشووتری یانەکە کە پێداگرییان لەسەر مانەوەی یاریزانەکە دەکرد.

هەرچەندە سەرسوڕهێنەر دەرکەوێت، بەڵام دۆخەکە یەکێک لە خەونە تایبەتییەکانی یاریزانەکە رادەگرێت، کە ئەویش پۆشینی درێسی بارسێلۆنایە. بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئالڤارێز کە هەرگیز سەرسامی خۆی بۆ یانەکە نەشاردووەتەوە، دژی گواستنەوەی نابێت بۆ کامپ نۆو، چونکە لە منداڵییەوە پاڵپشتی و هاندەری بارسێلۆنا بووە.

بەڵام رۆژی پێنجشەممە، 28ـی ئایاری 2026، ئاتلێتیکۆ یەکەم پێشنیاری بارسێلۆنای بۆ ئەم هێرشبەرە ئەرجەنتینییە رەتکردەوە، کە یەکێکە لە ئامانجە هەرە سەرەکییەکانی لایەنی کاتالۆنییەکە بۆ وەرزی نوێ وەکوو جێگرەوەیەک بۆ هێرشبەری پۆڵەندی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی.

خولیان ئالڤارێز، یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید

ئەگەرچی بارسا لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بەردەوامە، بەڵام لەلایەکی دیکەوە بریکارەکەی ئالڤارێز داوای لە یانە کاتالوونییەکە کردووە، تاوەکوو دوای مۆندیال هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە رابگرن.

ئێستا دۆخێکی چاوەڕواننەکراو هاتووەتە ئاراوە، بەگوێرەی پاتریک بێرگەر، پسپۆڕی گواستنەوەکانی سکای سپۆرت، ریال مەدرید پرسیاری سەرەتایی سەبارەت بە خولیان ئالڤارێز کردووە. هێرشبەرە ئەرجەنتینییە تەمەن 26 ساڵەکە، کە لە ساڵی 2024 لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە ئاتلەتیکۆ مەدریدەوە کرد، لەلایەن ریال مەدریدەوە نرخاندنێکی گەورەی بۆ کراوە.


ئەم هێرشبەرە فرەکارەیە وەکوو گونجاندنێکی بەهێز دەبینرێت بۆ بەهێزکردنی بژاردەکانی هێڵی هێرشبەری ریال مەدرید لەپاڵ کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆش، کاتێک پرسیار لە ریال مەدرید و کەمپی خولیان ئالڤارێز کراوە سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی یاریزانەکە گالاکتیکۆ 150 ملیۆنەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز بێت، هەردوو لایەن رەتیان کردووەتەوە هیچ لێدوانێک لەو بارەیەوە بدەن.

هەموو ئەمانە گومانەکان لەسەر ئاراستەی ئالڤارێز بەرەو بارسێلۆنا گەورەتر دەکەن، هەروەها گومانێکی زیاتر دەخرێتە سەر ئۆفەرە 150 ملیۆنییەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز، کە دەکرێت نە مایکڵ ئۆلیس، نە جواو نێڤێش و نە ڤیتینیا بن کە بژاردە چاوەڕوانکراوەکان بوون.

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید

بەو پێیەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەیە بەرامبەر ئۆفەرێکی 150 ملیۆن یۆرۆیی دەستبەرداری خولیان ئالڤارێز ببێت، ئەگەر بەڕاستی ئەو یاریزانە گالاکتیکۆکەی پێرێز بێت و ئۆفەرێکی 150 ملیۆنی پێشکەشی یانەی دراوسێیان بکەن، ئەوا بەدووری نازانرێت کە وێستگەی داهاتووی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە لە بارسێلۆناوە بۆ قەڵای شاهانە بگۆڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button