ئینگلتەراگرنگترین

ریال و بارسا بێهیوا دەکات؛ مانچێستەر سیتی گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە دەستیپانێکردووە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی دانوستانەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یۆشکۆ ڤاردیۆل، بەرگریکاری کڕواتیی یانەکە دەستپێدەکات.

بێن جەیکبز، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی ماڵپەڕی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی بە گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤاردیۆل دەیەوێت داهاتووی ئەستێرەکەی لە یاریگای ئیتحاد مسۆگەر بکات، بەتایبەت کە چەند زلهێزێکی ئەوروپا چاویان بڕیوەتە تواناکانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، تاوەکوو ئێستا گفتوگۆکانی نێوانیان زۆر ئەرێنین و پێشبینی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا یاریزانەکە نگرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە

داواکاری لە ئەڵمانیا و ئیسپانیاوە

 یانەی بایرن میونشن بەفەرمی هاتووەتە سەر هێڵ و پرسیاری لە دۆخی ڤاردیۆل کردووە بۆ ئەوەی بزانێت تاوەکوو چەند گواستنەوەی بۆ یانە باڤارییەکە دەستەبەر دەبێت.

هەروەها یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدریدیش ناوی ئەم بەرگریکارە تەمەن گەنجەیان خستووەتە نێو کارنامەی خۆیانەوە و وەکوو بژاردەیەکی بەهێز بۆ هێڵی بەرگری بلاوگرانا تاووتوێی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button