دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ هێرشبەرێکی گەورەی لالیگای دەوێت و بارسێلۆنا دوو یاریزان دەفرۆشێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئارسیناڵ ئارەزووی گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامز، هێرشبەری ئاتلێتیک بیلباو دەکات، لیڤەرپوول، مان سیتی و مان یونایتدیش چاویان لەسەرییەتی – تۆک سپۆرت
یوڤێنتوس دوای ئەوەی لەگەڵ ئیمیلیانۆ مارتێنێز گەیشتە رێککەوتن، لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا دەستی بە گفتوگۆ کردووە – کۆرێری دێلۆ سپۆرت
پاریس سانجێرمان لەم هاوینە هەوڵی گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیس، هێرشبەری بایرن میونشن دەدات – لێکیپ
مانچێستەر یونایتد چاودێری ئیلیمان ئێندیایێ، ئەستێرەی ئێڤەرتن دەکات – سکای سپۆرتس
لیڤەرپوول ئامادەیە بە 17 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری فێدێریکۆ کیێزا ببێت و هێرشبەرە ئیتاڵییەکەش دەیەوێت بگەڕێتەوە سێریا ئەی – کاوت ئۆفساید
چێڵسی و ئارسیناڵ ئارەزووی گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ دەکەن و بارسێلۆنا بەە کەمتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابێت – فیچاخێس
ئەگەری هەیە ماتیاس تیل بڕیارێکی شۆکهێنەر بدات و لەم هاوینە تۆتنهام بەرەو بۆرنمس جێبهێڵێت – تۆک سپۆرت
بارسێلۆنا دەیەوێت دەستبەرداری مارک کاسادۆ ببێت و بایەر لیڤەرکوزن و چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن – فیچاخێس
لیدز یونایتد دەیەوێت ریکۆردی خۆی لە مێرکاتۆی بشکێنێت و ئۆفەریک بە بەهای 43 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی عوسمان دیۆماندێ، بەرگریکاری سپۆرتینگ پێشکەش بکات – میرەر
کریستاڵ پاڵاس و ئێڤەرتن ململانێی گواستنەوەی هەیدن هاکنی، ناوەڕاستکاری میدڵزبڕۆو دەکەن – مەیڵ