بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ تۆتنهام گرێبەستێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام بەفەرمی گرێبەستێکی راگەیاند و لە پێگەکانی خۆی بڵاویکردەوە.

وەرزی رابردوو سپێرس بە یەکێک لە خراپترین ماوەکانی خۆیاندا تێپەڕین کە لە دوایین هەفتەکاندا رۆبێرتۆ دی زێربی لە دابەزین رزگاریکردن.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەیان، یانە لەندەنیەکە مارکۆس سێنێسی لە بۆرنمۆسەوە گواستەوە.

فلۆریان پلێنتبێرگ رۆژنامەنووسی سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە کە رێککەوتنی نێوان سپێرس و بەرگریکارە ئەرجەنتینیەکە لە مانگی ئەپرێل/نیسان بووە کاتێک یاریزانە 29 ساڵیەکە بەڵێی بۆ ئۆفەرەکەی تۆتنهام کرد.

گواستنەوەی سینێسی هیچ لەسەر خەزێنەکەی تۆتنهام ناکەوێت جگە لەو مووچەیەی بە یاریزانەکەی دەدات، بەوپێیەی وەک یاریزانی ئازاد پەیوەندی بە یانە لەندەنیەکەوە کردووە ئەوەش دوای چوار ساڵ یاریکردن بۆ بۆرنمۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button