بازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی؛ ئاندی رۆبێرتسن پەیوەندی بە یانەیەکی بەناوبانگەوە کرد

Yariga App

یاریگا –

ئاندی رۆبێرتسن وێستگەیەکی نوێ تاقیدەکاتەوە و پەیوەندی بە یانەیەکی بەناوبانگەوە کرد.

ئەستێرە سکۆتلەندییەکە دوای 9 ساڵ یاریکردن بە درێسی لیڤەرپوول، سەرەنجام ئەم هاوینە بەیەکجاریی رێدزی جێهێشت ئەوەش دوای تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەکەی.

رۆبێرتسن کە ئێستا تەمەنی 32 ساڵە، دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە چەند یانەیەکەوە هەبوو، بەڵام سەرەنجام تۆتنهامی هەڵبژارد بۆ درێژەدان بە کاروانی وەرزشی خۆی لە پرێمەرلیگ کە زیاتر لە 14 ساڵە وەک پیشەگەر لە تۆپی پێی ئینگلیزیدا دەرکەتووە.

یانە لەندەنیەکە وەرزی رابردوو دووچاری قەیرانێکی قووڵ بوونەوە کە بە گۆڕینی راهێنەرەکانیش نەیانتوانی بگەڕێنەوە بۆ نێو کەشی کێبڕکێی گەورەکان، تا لە کۆتا هەفتەکاندا رۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی هات و لە دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ رزگاریکردن.

لە بەیاننامەکەیاندا تۆتنهام ئەو یاریزانەی وەک یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی لای چەپ وەسفکردووە بە درێژایی مێژووی پرێمەرلیگ.

هاوکات دی زێربیش وتی

بۆ ساڵانێکی زۆرە من سەرسامی ئاندیم. ئەو لەگەڵ خۆیدا ئاستی هونەری، ئەزموون، سەرکردایەتی، ئەقڵیەت دەهێنێتە تیمەکەمان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button