ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیوکاسڵ شوێنگرەوەی تۆنالی دەستنیشاندەکات

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی ساندرۆ تۆنالی، ناوەڕاستکاری ئیتاڵی دەکات.

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ یونایتد بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی بیر لە گواستنەوەی ئانجێلۆ شتێڵەر، ناوەڕاستکاری شتوتگارتی ئەڵمانی دەکاتەوە.

ماگپایز لەم هاوینە ئانتۆنی گۆردنی بە بارسێلۆنا فرۆشتووە، یانە کاتالوونیەکە گرنگی بە گواستنەوەی بڕونۆ گویمارێش، ناوەڕاستکاری بەڕازیلیش دەدات، هەروەها ساندرۆ تۆنالی، ناوەڕاستکاری ئیتاڵی بە 100 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە تۆتنهام دەکات.

شتێڵەر دوای دوو وەرزی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ شتوتگارت بەسەردەچێت، ماوەیەک ناوی بە ریال مەدرید بەسترابووەوە و چەند یانەیەکی دیکەی ئەوروپا گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.

شتێڵەری 25 ساڵان لە هاوینی 2023 هۆفنهایمی جێهێشت و بە 5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە شتوتگارت کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 133 گۆڵی کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 27 گۆڵی دروستکردووە و نازناوێکی جامی ئەڵمانیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای ئەو ناوەڕاستکارە ئەڵمانیە لە بۆڕسەی یاریزانان 45 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button