گواستنەوەی تۆنالی لە نیوکاسڵ بۆ تۆتنهام یانەیەکی ئیتاڵی لە مردن گەڕاندەوە!

یاریگا –
گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی لە نیوکاسڵەوە بۆ تۆتنهام دەبێتە هۆکاری ئەوەی یانەی بریشیای ئیتاڵی بتوانێت لە مردن بگەڕێتەوە.
هەفتەی پێشوو راگەیەندرا، تۆنالی بە 115 ملیۆن یۆرۆ لە نیوکاسڵەوە پەیوەندی بە تۆتنهام دەکات. ئەمەش هەواڵێکی ئێجگار دڵخۆشکەرە بۆ یانەی بریشیای ئیتاڵی.
بریشیا لە دۆخێکی خراپ دایە و ساڵێک لەمەوبەر یانەکە داخرا بەهۆی کێشەی دارایی. هەرچەندە شەش ساڵ تێپەڕیووە بەسەر ئەوکاتەی یانەکە ساندرۆ تۆنالی فرۆشت بە ئەیسی میلان. بەڵام یاسایەکی فیفا ئەو یانەیە دەگەڕێنێتەوە سەر رێچکەی تۆپی پێ.
یاساکەی فیفا دەڵێت ئەو یانانەی کە بەشدارن لە پێگەیاندنی یاریزانێک بڕی 5٪ی بڕە پارەی گواستنەوەی داهاتووی وەردەگرن. تۆنالی لە 12 ساڵیی تاوەکو 20 ساڵی لە بریشیا بووە و بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت ئەو یانەیە 3.5-3.8 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانجی بریشیا لە ئێستادا ئەوەیە بەو بڕە پارەیە ئەکادیمیای یانەکە چالاک بکەنەوە و بە پێگەیاندنی یاریزانانی خۆیان بگەڕێنەوە نێو کێڕبکێ کان.
بریشیا بڕیار وابوو پارساڵ لە خولی پلە سێ دا یاری بکات بەڵام کەڵەکەبوونی قەرزەکان وایکرد لە خولی ئیتاڵی دووربخرێتەوە و سەرەنجام یانەکە داخرا.



