بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
فەرمی؛ یانەی شورتە راهێنەرێکی تونسی دەستنیشانکرد

یاریگا-
بەفەرمی یانەی شورتە گرێبەستی لەگەڵ راهێنەری تونسی سامی تەرابلوسی واژووکرد.
سامی تەرابلوسی تەمەن 58 ساڵ یەکێکە لە راهێنەرە گەورەکانی تونس و خاوەن بروانامەی پرۆ-ی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپایە و ساڵانێکی زۆر راهێنەری هەڵبژاردەی تونس بووە و هەروەها راهێنەری یانەی سیلیەی قەتەری بووە.

یانەی شورتە لە وەرزی رابردوو پلەی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێنا و لەم وەرزە بەشداری چوار پاڵەوانێتی دەکات ئەویش خولی ئەستێرەکانی عێراق و جامی عێراق و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دوو و جامی سوپەری عێراق.



