پریڤیوی یاریی بەڕازیل V نەرویج؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە سێیەم یاریی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و نەرویج رووبەڕوودەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و نەرویج لە یاریگای مێتڵاتڤ لە رۆتێرفۆردی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی بەڕازیل لە قۆناخی 32 رووبەڕووی ژاپۆن بوویەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.
هەڵبژاردەی نەرویج لە قۆناخی 32 رووبەرووی كۆتدیڤوار بوویەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.
چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان بەڕازیل و نەرویج لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەڕووی براوەی نێوان مەكسیک و ئینگلتەرا ببێتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بەڕازیل بە بێ رافینیا و پاكوێتا رووبەڕووی نەرویج دەبێتەوە.
نەرویج بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی بەڕازیل دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەڕازیل
ئالیسن
دانێلۆ، ماركینیۆس، گابریێل، سانتۆس
گویمارێش، كاسێمیرۆ
رایان، كونیا، ڤینیسیۆس
ئێندریک
پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەرویج
نیلاند
ئارسنەس، ئایەر، هیگام، فۆڵف
ئۆدیگارد، بێرگی، ئاساگارد
سۆرلۆت، هالاند، نوسا



