ئینگلتەرامۆندیالی 2026

کاراگەر: کەین شایستەی باڵۆن دۆرە بەڵام لەبەر ئەم هۆکارە نایبات

Yariga App

جەیمی کاراگەر پێی وایە هاری کەین بێ بەختە کە شایستەی باڵۆن دۆرە و بەڵام کەوتۆتەوە ساڵی جامی جیهانییەوە.

ئەسێرەکەی پێشووی لیڤەرپوول وەک شیکەرەوە لە سکای سپۆرت کار دەکات و وتی “ئەگەر سەیری ئاستی دواین 12 مانگ بکەین ئەوا دەبێت باڵۆن دۆر بدرێت بە هاری کەین، لە چانسی ئەو ئێمە لە ساڵی مۆندیال داین و هەمیشە باشترین یاریزانی هەڵبژاردەی براوە دەبێتە براوەی باڵۆن دۆر. هەرچەندە ئینگلتەرا هێشتا لە پاڵەوانێتییەکەدایە و زۆرم پێخۆش دەبێت بتوانن بیبەنەوە بەڵام بەداخەوە هیچ هۆکارێک نابینم کە مایەی ئومێد بێت.

کەین ساڵێکی نایاب بەڕێ دەکات و لە جامی جیهانیدا خاوەنی پێنج گۆڵە لە چوار یاریدا. لە ئاستی یانەکانیشدا 36 گۆڵی لە 31یاری بۆندزلیگا تۆمارکرد لە پاڵ 14 گۆڵ لە 13یاری چامپیۆنزلیگ.

هاری و ئینگلتەرا لە ئەرکێکی زەحمەتدان و بەرەبەیانی سبەینێ رووبەرووی مەکسیک دەبنەوە لەنێو خاکی مەکسیک. بە بردنەوە خۆیان دەگەیەننە چارەگی کۆتایی، بە پێچەوانەوە ماڵئاوایی دەکەن و بە ئەگەرێکی زۆرەوە کەین بە خەونی باڵۆن دۆر ناگات.

بابەتی زیاتر

Back to top button