گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە؛ جۆردن هێندرسن لە کاتی ئاهەنگگێڕان تووشی پێکانێ سەخت دەبێت

"زۆر خراپ دیارە"

Yariga App

یاریگا –

هەموو شتێک بە ئاهەنگگێڕان بۆ ئینگلتەرا کۆتایی نەهات. دوای مسۆگەرکردنی پێگەی خۆیان لە قۆناخی چارەکی کۆتایی مۆندیالدا لە رێگەی بردنەوەیەکی پڕ لە ململانێ بەرامبەر مەکسیک، سەرەڕای ئەوەی نزیکەی تەواوی گێمی دووەم بە 10 یاریزانەوە یارییان کرد، تیمەکەی تۆماس توخێل بە شێوەیەکی شێتانە لەنێو یاریگای ئازتێکادا لەگەڵ هاندەرانی ئینگلتەرا ئاهەنگیان گێڕا.

بەڵام ئاهەنگەکان بە کارەسات کۆتاییان هات. یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی برێنتفۆرد، جۆردن هێندێرسن دوای بازدانی بەسەر تابلۆ ریکلامییەکاندا بۆ ئاهەنگگێڕان لەگەڵ هاندەران، بە شێوازێکی خراپ کەوتە خوارەوە. ئەو بە خراپی بەسەر دەستیدا کەوت و دەستبەجێ بەهۆی ئازارێکی دیارەوە لەسەر زەوی پاڵکەوت. هاوتیمەکانی و ستافی پزیشکیی ئینگلتەرا بەپەلە چوون بە هانایەوە.


هێندێرسن لەسەر جێگەی گواستنەوەی پزیشکی لە یاریگا هێنرایە دەرەوە پێش ئەوەی بۆ پشکنینی زیاتر بگەیێندرێتە نزیکترین نەخۆشخانە. هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان دڵخۆشکەر نین و پێدەچێت یاریزانەکەی هێڵی ناوەڕاستی ئینگلتەرا یارییەکانی دیکەی مۆندیال لەدەست بدات. تاوەکوو ئێستا لە پاڵەوانییەتییەکەدا، ئەو تەنیا 51 خولەک لە رێگەی دوو بەشدارییەوە یاریی کردووە.

تۆماس توخێلی راهێنەر دواتر باسی لە دۆخەکە کرد، نیگەرانیی تیمەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی:

ئەو لە مەچەکیدا تووشی پێکان بوو و رۆیشتووە بۆ نەخۆشخانە، پێکانێکی تاوەکوو رادەیەک سەختە. ئەمە لەگەڵ ئەوەدا ناگونجێت کە دەبوو شەوێکی ناوازە بێت. باش دەرناکەوێت، جۆردن کەوت و ئازاری بە مەچەکی گەیشت. زۆر خراپ دیارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button