شۆڕشی تۆپی پێ لە ئەمریکا؛ ترەمپ دەیەوێت کۆتایی بە وشەی سۆکەر بهێنێت و فیفاش بارەگاکانی دەگوازێتەوە
ئەمریکا ئاشقی تۆپی پێ دەبێت؛ داهاتی مێژوویی مۆندیال و وەبەرهێنانە یەک لەدوای یەکەکان

یاریگا –
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خەریکە پێگەی خۆی وەکوو ناوەندی نوێی تۆپی پێی جیهان جێگیر دەکات.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، دوای میوانداریکردنی مۆندیالی یانەکان لە ساڵی 2025 و تۆمارکردنی ئاماری پێوانەیی لە ژمارەی ئامادەبووان و داهات لە مۆندیالی 2026. ئەم وڵاتە بەڕوونی پێشانی دەدات کە دەیەوێت لە داهاتووشدا میوانداریی گەورەترین رووداوە نێودەوڵەتییەکانی تۆپی پێ بکات.
ئامانجە وەرزشییەکانی داهاتووی ئەمریکا بریتین لە: میوانداریکردنی مۆندیالی یانەکان بۆ ساڵی 2029، هەرچەندە پێشبینی دەکرێت قەتەر رکابەرێکی بەهێزی بێت، پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای 2028، هەروەها، بە فەرمی وەکوو میوانداری مۆندیالی ئافرەتانی 2031 شانبەشانی وڵاتی مەکسیک پشتڕاست کراوەتەوە، جیا لەوەش، ئەمریکا خۆی بۆ ئۆڵۆمپیادی لۆس ئانجل لە 2028 ئامادە دەکات، کە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە یەکێک لە پێشکەوتووترین وەشانەکان لە رووی تەکنەلۆژییەوە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا.
تێکەڵکردنی وەرزش و نمایش
چەمکی ئەمریکی بۆ تێکەڵکردنی وەرزش و کات بەسەربردن بەڕوونی لەم مۆندیالە دەردەکەوێت و بڕیارە لە یاریی کۆتایی پشووی نیوەی یارییەکە بۆ 30 خولەک درێژ بکرێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی نمایشێکی گەورەی هاوشێوەی سوپەر بۆڵ بەڕێوەبچێت.
تیاگۆ فرێیتاس، لە کۆمپانیای Roc Nation Sports، دەڵێت کە هیچ وڵاتێک بەئەندازەی ئەمریکا وەرزشی لەگەڵ کلتوورەکەیدا تێکەڵ نەکردووە و هیچ وڵاتێکیش باشتر لە ئەمریکا ناتوانێت رێکخەری رووداوێکی جیهانی بێت.
کاریگەرییە ئابوورییە زەبەلاحەکان
ئەمریکا شارەزایە لە گۆڕینی رووداوە وەرزشییە گەورەکان بۆ سەکۆیەک بۆ بەدەستهێنانی داهات؛ بەپێی راپۆرتێکی هاوبەشی فیفا و رێکخراوی بازرگانیی جیهانی WTO، خەرجییەکانی پەیوەست بە مۆندیالی 2026 کاریگەریی گەورەیان دەبێت؛
پێشبینی دەکرێت مۆندیال بڕی 17.2 ملیار دۆلار قازانج بە تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی ئەمریکا بگەیەنێت.
بڕی 40.09 ملیار دۆلار قازانج بە ئابووریی جیهان دەگەیەنێت.
پاڵەوانێتییەکە دەبێتە هۆی دروستکردنی هاوتای 185،000 هەلی کاری تەواو لە نێوخۆی ئەمریکا.
لەسەر ئاستی جیهانیش، 824،000 هەلی کار دەڕەخسێنێت.
لەلایەکی دیکەوە، فیفا لە ساڵی 2023ـەوە بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی گواستووەتەوە بۆ شاری مەیامی، کە ئێستا بەشەکانی یاسایی، پێداچوونەوە و بەڕێوەبردنی مەترسییەکانی لەخۆگرتووە.
مشتومڕەکەی ترەمپ لەسەر وشەی سۆکەر
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە رەخنەگرتن لە بەکارهێنانی وشەی سۆکەر بۆ یارییەکە سەرنجی میدیاکانی راکێشاوە. لە کاتی تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026، ترەمپ رایگەیاند کە ئەو ناوە هیچ مانایەکی نییە و دەبێت بیر لە ناوێکی دیکە بکەنەوە.
هەروەها دوای یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکانی 2025 لە نێوان پاریس سان جێرمان و چێڵسی، ترەمپ بە کەناڵی DAZN ـی راگەیاندبوو کە بیر لە دەرکردنی فەرمانی جێبەجێکردن دەکاتەوە بۆ گۆڕینی ناوی یارییەکە لە ‘سۆکەر’ـەوە بۆ ‘فۆتبۆڵ’.
Q: There’s a report that you’re going to present the World Cup trophy
Trump: Well, I’ve been asked to by… soccer. By football. pic.twitter.com/pF734HtMvV
— FactPost (@factpostnews) June 24, 2026
ئاستەنگەکانی بەردەم تۆپی پێ لە ئەمریکا
سەرەڕای ئەم گەشەسەندنە خێرایە، یاریی تۆپی پێ هێشتا لە دەرەوەی لیستی پێنج پڕبینەرترین وەرزشەکانی ئەمریکادایە. یارییەکانی وەووک تۆپی پێی ئەمریکی، باسکە، بەیسبۆڵ، بۆکسێن، هۆکی سەر سەهۆڵ و تەنانەت تۆپی پێی زانکۆکانیش بینەری زیاتریان لە تۆپی پێ هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا، خولی ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە، بەتایبەتی دوای هاتنی ئەستێرەکانی وەکوو لیۆنێل مێسی.
بە بڕوای شارەزایانی بواری بازاڕگەریی وەرزشی، گەشەسەندنی راستەقینەی وەرزشەکە لە ئەمریکا تەنیا بە گۆڕینی ناوەکەی ناکرێت، بەڵکوو پێویستی بە پلان، وەبەرهێنان، ستراتیژی درێژخایەن و ئارامگرتن هەیە.
Trump’s plans for the World Cup final ⚽️👀#WorldCup #WorldCup2026 #WorldCupFinal #Trump #DonaldTrump #Spain #SelecciónEspañola #GianniInfantino #Infantino #FIFA https://t.co/NdfHq1Wy1h
— AS USA (@English_AS) July 15, 2026



