گۆرانکارییەکی بێپێشینە لە فیناڵی مۆندیالی 2026دا دەبینرێت

یاریگا –
شەوی رابردوو ئیسپانیا بە بردنەوەی 2-0 لە فەڕەنسا خۆی گەیاندە فیناڵی مۆندیالی 2026 و چاوەروانی براوەی یاری ئەمشەوی نێوان ئەرجەنتین و ئینگلتەرا دەکات.
ئەم وەشانەی پاڵەوانێتەیە شاهیدی چەند گۆڕانکارییەکی بەرچاوبوون لە مێژووی مۆندیالەکاندا. دیارترینیان زۆرکردنی ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان بوو لە 32 هەڵبژاردەوە بۆ 38 کە بەشێک لە نوێنەرە تازەکان ئاستێکی بەرچاویان پێشکەشکرد.
پاڵەوانێتیەکە کە لە هەرسێ وڵاتی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت، بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە لە گێمی یەکەم و دووەمیشدا 3 خولەک پشوو بە یاریزانان دەدرا بۆ خۆفێننکردنەوە و ئاوخواردنەوە. ئەوەی گێمی یەکەم لە خولەکی 22، ئەوەی دووەمیش لە خولەکی 67. لە هەردوو پشووەکەشدا بواردەدرا بە کەناڵەکانی پەخشکردن بۆ ریکلامی بازرگانی.
فیناڵی مۆندیالەکە کە لە یاریگای مێتلاندی تایبەت بە یانەی نیوخێرسی لە ویلایەتی نیویۆرک بەڕێوەدەچێت، هێشتا گۆڕانکارییەکی گەورەتر لە پشووی نێوان هەردوو گێمەکەدا دادەهێنرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکیپ، 15 خولەکی پشووەکە کە لەوەتەی ساڵی 1897 بەو شێوە هاتووە، درێژدەکرێتەوە بۆ 20 تا 30 خولەک.
رۆژنامەکە هۆکاری گۆڕنکارییەکەی ئاشکراکردووە کە بیرۆکەی نمایشکردنی تایبەت لەئارادایە بۆ پشووی نێوان گێمەکان.



