بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ مانچێستەر یونایتد شوێنگرەوەی راشفۆرد دەستنیشاندەکات و مایکڵ ئۆلیس ریال مەدریدی دەوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ئەگەر مارکوس راشفۆرد مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت، ئەوا مان یونایتد هەوڵی گواستنەوەی کریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ، هێرشبەری هۆڵەندی دەدات – گاردیان

ئارسیناڵ ئۆفەرێک بە بەهای 34 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ نوسا، هێرشبەری لایپزیگ پێشکەش دەکات – کاوت ئۆفساید

مانچێستەر سیتی، ئەیوب بودعی، ئەستێرەی لیلی ئاگادارکردووەتەوە، کە ئەو یاریزانە لە پلانی سەرەکی یانەکەدایە – تیم تۆک

مانچێستەر سیتی گرنگی بە گواستنەوەی ئیبراهیم ئێمبایێ، هێرشبەری پاریس سانجێرمان دەدات و ئاستۆن ڤێلا و تۆتنهامیش چاویان لەسەرییەتی – فووت مێرکاتۆ

سەندرلاند جووڵەی بۆ گواستنەوەی دایان مێتاڵی، بەرگریکاری تۆڵوز کردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئێڤەرتن بیر لە گواستنەوەی ریکۆ لویس، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی دەکاتەوە و فولهام، بۆرنمس و نۆتینگهامیش گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن – تیم تۆک

ئێمریک ئۆبامیانگ لەگەڵ دێپۆرتیڤۆ لاکارۆنا گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی – سانتی ئاونا

مایکڵ ئۆلیس بڕیاریداوە لەم هاوینە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات – سانتی ئاونا

بابەتی زیاتر

Back to top button