گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ ئەرجەنتین لە ئینگڵتەرای بردەوە و گەیشتە کۆتایی
ئینگڵتەرا نەیتوانی بگاتە یاریی کۆتایی

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی جامی جیهانیی 2026، هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و ئەرجەنتین رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ئەرجەنتین توانی سەرکەوتن بەسەر ئینگڵتەرا بەدەستبهێنێت و بلیتێکی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە بینی؛ هەردوولا چەندین هێرشی مەترسیداریان کردە سەر گۆڵی یەکتری دواجار تانگۆ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی کردەوە.
بەو سەرکەوتنەش، ئەرجەنتین بەفەرمی رێگای خۆی بۆ یاریی کۆتایی مۆندیال کردەوە و لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە، ئینگڵتەرا بەرامبەر فەرەنسا لەسەر پلەی سێیەم شەڕ دەکات.



