باوەڕپێنەکراو؛ لاوتارۆ پێش ئەوەی بچێتەر یارییەکەوە چی چ دڵنیاییەکی بە هاوتیمێکی دابوو؟

یاریگا –
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ریمۆنتادایەکی مێژووییدا 2-1 لە ئینگلتەرای بردەوە و گەیشتە فیناڵی مۆندیالی 2026.
تانگۆ تا خولەکی 85 بە گۆڵێک لەپاشبوون، ئێنزۆ فێرناندێز لە رێگەی ئەسێستێکی لیۆنێل مێسیەوە بە لێدانێکی مووشەکئاسا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
مێسی و هاوتینەکانی لە فشارکردن بەردوامبوون و تا لە خولەکی 2+90 لە رێگەی رێگەی لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی بردنەوەیان تۆمارکرد کە ئەمەشیان هەر بە ئەسێستی کاپتن لیۆ بوو.
دیمەنی گۆڵەکەی لاوتارۆ:
مارتینێز لەو یارییەدا وەک یەدەک بەشداریپێکرا. لە خولەکی 81 لەلایەن لیۆنێل سکالۆنیەوە نێردرایە یارییەکەوە.
ئەوەی مایەی شۆکبوو، لێدوانی دوایی یارییەکە بوو کە هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە بە چاوی پڕ لە فرمێسک و گریانەوە فاکوندۆ مێدینای هاوتیمی کردە گەواهیدەری قسەیەکی پێش ئەوەی بخرێتە یارییەکەوە. لاوتارۆ وتی
مێدینا گەواهیدەرە قسەکەمە کە پێمگوت من دەڕۆمە یاریەکەوە و گۆڵیش تۆماردەکەم.
هێرشبەرەکەی ئینتەر میلان و خاوەنی گۆڵە زێڕینەکە هەر بە قوڕگی پڕ گریانەوە یادەوەرییەکی خۆی گێڕایەوە و وتی
هەر لەوکاتەوەی باوکم جووتێک لاپچینی بۆ کڕیوم، من خەون بەم گۆڵەوە دەبینم.
یەکەشەمە 19ی ئەم مانگە ئیسپانیا و ئەرجەنتین لەنێو یاریگای مێتلاندی تایبەت بە یانەی نیوجێرسی ئەمریکی رووبەڕووی یەکتردەبنەوە. ماتادۆرەکان بۆ دووەم ئەستێرەی خۆیان و تانگۆش بۆ چوارم ئەستێرە دەجەنگن.
🇦🇷 LAUTARO, LLORANDO DE LA EMOCIÓN
😢 “La primera vez que mi viejo me compró un par de botines soñé con marcar este gol”
⚽️ “Le dije a Medina que iba a entrar al campo e iba a marcar un gol” pic.twitter.com/QzHbFrXFuG
— Tiempo de Juego (@tjcope) July 15, 2026



