بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

یاریزانێک ماڵئاوایی لە یانەی دهۆک کرد

Yariga App

یاریگا-

لە هەنگاوێکی چاوەروانەکراودا یاریزان سەدیق جەمال بەرگریکاری چەپی یانەی دهۆک لە پلاتفۆرمەکانی فەرمی خۆیدا ماڵئاوایی لە یانەی دهۆک کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

سەدیق جەمال تەمەن 23 ساڵ یازدە رۆژ پێش ئێستا یانەی دهۆک گرێبەستی ئەم یاریزانە لاوەی نوێکردەوە، کە وەرزی رابردوو لە یانەی دیالا پەیوەندی بە یانەی دهۆک کرد و یەک گۆڵی دروستکرد.

بەپێی زانیارییەکانی تۆری وەرزشی یاریگای لەسەر داوای یحیی گوڵ محەمەدی راهێنەری ئێرانی یانەی دهۆک ئەم یاریزانە یانەکەی جێهێشتووە و بەشێوەیەکی بەپەلە داوای لە کارگێری یانەکە کردووە بەزووترین کات گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی بەرگری باڵی چەپ واژووبکەن پێش چوونی یانەکە بۆ ئۆردوگای مەشقی لە تورکیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button