فەرمی؛ دهۆک گرێبەستە گەورەکەی راگەیاند

یاریگا-
یانەی دهۆک بەفەرمی گرێبەستی گۆڵپارێزی یانەی هەولێر کومەیل سەعدی راگەیاند.
کومەیل سەعدی تەمەن 21 ساڵ وەرزی رابردوو لە یانەی ئاریانا سویدی پەیوەندی بە یانەی هەولێر کرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرا بۆ دواین یاری پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2026 بەرانبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا پاشان بانگهێشت کرا بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانی 2026 هەرچەندە ناوی لە لیستی 26 یاریزانەکەی کۆتایی نەبوو، بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق تا کۆتایی یارییەکانی هەڵبژاردەکە لە ئەمەریکا بوو.
هەرچەندە یانەی هەولێر سکاڵای فەرمی لەم گۆڵپارێزە لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق تۆمارکردووە بەهۆی ئەوەی، کە ناوبراو پێش تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هەولێر واژووی لەسەر گرێبەستی یانەی دهۆک کردووە، بەڵام ئەمە نەبووە رێگر لەبەردەم یانەی دهۆک، کە بەفەرمی ئەم گرێبەستە رابگەێنێت.



