عێراقگرنگترین

فەرمی؛ یانەی دهۆک چەندین سزای قورسی بەسەردا سەپێندرا

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی عێراق چەندین سزای توندی بەسەر یانەی دهۆکدا سەپاند دوای رووداوەکانی یاریی رابردووی یانەکە بەرامبەر موسڵ.

هەردوو یانە لە نێو خاکی مووسڵ لە هەفتەی 35ی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق  3-3 یەکسانبوون. بەڵام دهۆکییەکان نارازەتیان دەربڕی لەپای بڕیارە ناوبژیوانیەکان بەتایبەت دوای گۆڵی یانەی خاوەن ماڵ لە خولەکی 11+90.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یەکێتییەکەدا هاتووە؛ دوای کۆبوونەوەی لیژنەی رێککاریی لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق پەیوەست بە رووداوەکانی یاریی نێوان مووسڵ و دهۆک و بینینی ڤیدیۆی رووداوەکان، ئەم سزایانە راگەیەندران:

١- پێبژاردنی یانەی دهۆک بەبری (25) ملیۆن دینار.
٢- سزادانی سەرۆکی یانەی دهۆک (د.عەبدوڵڵا جەلال) بەیاوەری نەکردنی تیپەکەی و نابێت لە نێو یاریگا بۆ ماوەی یەک مانگ ئامادە بێت و پێبژاردنی بەبری (5) ملیۆن.
٣- ئەنجامدانی (6) یاری یانەکە بەبێ هاندەر لە نێو یاریگەی خۆی.
٤- سزادانی خالید موشیر بەیاوەرنەکردنی تیپەکەی بۆ دوو یاری و پێبژاردنی بە (2) ملیۆن دینار.
٥- سزادانی گۆڵپارێزی یانەی دهۆک زانا جۆزل بۆ دوو یاری و پێبژاردنی بەبری (5) ملیۆن دینار.
٦-سزادانی یاریزانی یانەی مووسڵ  هۆستن فێرمی بۆ دوو یاری و پێبژاردنی بەبری (5) ملیۆن دینار.
٧- سزادانی ئەندامی دەستەی هاندەرانی یانەی دهۆک ئەحمەد سلیفانی بۆ ماوەی یەک وەرز لە یاریگا ئامادە نابێت.
٨-سزادانی هاندەری یانەی دهۆک ئوسامە حوسێن بۆ ماوەی یەک وەرز لە یاریگا ئامادە نابێت

بابەتی زیاتر

Back to top button