بازاڕی گواستنه‌وه‌زاخۆعێراقکوردستانگرنگترین

دوو یانە ئۆفەری فەرمییان پێشکەشی عەلی شاخەوان کردووە

Yariga App

یاریگا-

هەردوو یانەی زاخۆ و موسڵ بەفەرمی ئۆفەری خۆیان پێشکەش بە ناوەرستکاری یانەی هەولێر عەلی شاخەوان کردووە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە ریزی یەکێکیان یاری بکات.

عەلی شاخەوان ئەم وەرزی پەیوەندی بە یانەی هەولێر کرد دوای ئەوەی وەرزێکی خراپی لەگەڵ یانەی قوە جوییە بەسەربرد و لە وەرزی  2025- 2026 ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەی هەولێر پێشکەشکرد توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و سێ گۆڵ دروستبکات و لەگەڵ تیپەکەی پلەی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێنا.

عەلی شاخەوان گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر تەواوبووە و یانەکە هەوڵ دەدات گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێبکاتەوە.

هەردوو یانەی زاخۆ و موسڵ لە چاوەروانی بریاری کۆتایی عەلی شاخەوان دەکەن و چاوەروان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یاریزانی ناوبراو چارەنووسی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button