نیوکاسڵ ئۆفەرێکی گرانبەهای یانەیەکی لەندەنی بۆ تۆنالی رەتدەکاتەوە

یاریگا –
نیوکاسڵ لە نیازە جیددیەکانی یانە خوازیارەکانی ساندرۆ تۆنالی تێگەیشتووە بۆیە نایەوێت بەئاسانی بە ئۆفەرەکانیان رازی بێت.
یانەی تۆتنهام یەکێکە لە ئەگەر بەهێزەکان کە چاوی لە تۆنالیە بۆ وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی هێڵی ناوەڕاستی تیمەکەی رۆبێرتۆ دی زێربی بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، سپێرس سێ رۆژ پێش ئێستا دەستەوارەیەکی پێشکەشی نیوکاسڵ کرد، بەڵام رەتکرایەوە.
رۆمانۆ بڕی ئەو گرێبەستەی ئاشکراکرد کە یانە لەندەنیەکە بح دەستخستنی تواناکانی ناوەڕاستکارە ئیتاڵیەکە پێشکەشی کردبوو کە بڕەکەی خۆی دەدا لە 75 ملیۆن پاوەند.
سەبارەت بەوەی تۆتنهام تا چەند پاشەکشەی کردووە لە هەوڵەکانی دوای رەتکردنەوەی ئۆفەرە گرانبەهاکە، فابریزیۆ زانیویەتی کە لەوکاتەوە گفتوگۆیەکان هەر بەڕێوەذەچن، بەوپێیە تۆتنهام سوورن لەسەر ئەوەی گرێبەستەکە یەکلایی بکەنەوە. ئەوە بەتایبەت کە دی زێربی راهێنەر هاونیشتیمانیەکەی دەوێت بۆ دوروستکردنەوەی تیمەکە کە وەرزی رابردوو لە لێواری دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ گەڕانەوە ئەویش دوای چەند هەفتەیەکی کەم لە هاتنی ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە.
🚨 More on Tonali and Spurs exclusive story.
Tottenham bid was sent 3 days ago, rejected by Newcastle.
£75m were never gonna be enough but part of the plan; talks have been underway since then with #THFC determined to get the deal done.
Spurs keep pushing. De Zerbi wants him. pic.twitter.com/fyrIAVOGKh
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 20, 2026
هێشتا دیار نییە هەردوو یانە لەەر چ بڕە پارەیەک رێکدەکەون، بەڵام پێشتر و لە چەندجارێکدا کارگێڕی ماگپایس جەختیانکردووەتەوە کە بەهای ئەستێرە 26 ساڵانیەکەیان لەنێوان 85-100 ملیۆن پاوەند.



