بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
فەرمی؛ نەورۆز گرێبەستێکی گەورەی نوێکردەوە

یاریگا –
یانەی نەورۆز بەشێوەیەکی فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی، رەوا یوسفی راگەیاند.
نەورۆز بەفەرمی رایگەیاند لەگەڵ رەوا یوسف، یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستەکەیان بۆ ماوەی یەک وەرزی دیکە نوێکردووەتەوە و رەوا بۆ دووەم وەرز بەدوای یەک لە ئانفیڵدەکەی کوردستان دەمێنێتەوە.
رەوا یوسف هاوینی رابردوو یانەی هەولێری جێهێشت و پەیوەندی بە نوێنەرەکەی شاری سلێمانی کرد.
ئەو ناوەڕاستکارە 29 ساڵانییە لە وەرزی 2025/2026ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداریی 34 یاریی کرد، یەک گۆڵی کرد و سێ گۆڵی دروستکرد.



