عێراق

پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق راهێنەری نوێی دیاریی کرد

راهێنەرێکی توونسی ئەرکی راهێنەرایەتی قوەجەوییەی وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

راهێنەرێکی توونسی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی قوەجەوییەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقی وەرگرت.

فەتحی جیبالی، راهێنەری توونسی بە شێوەیەکی فەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی قوەجەوییەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقی وەرگرت، راهێنەرە توونسیەکە پێشووتر راهێنەرایەتی یانەکانی ئەهلی لیبی، کوێتی کوێتی، نەجرانی سعودی، فەتحی سعودی، خدوودی سعودی، شەحانیەی قەتەڕی لەگەڵ مەغریب فاسی مەغریبی کردووە.

جیبالی لە وەرزی 2012 _ 2013 تووانی لەگەڵ یانەی فەتحی سعودی ببێتە پاڵەوانی خولی پیشەگەری سعودی، دوایین یانەش خدوودی سعودی بوو لە وەرزی رابردوو کە یانەکە لە خولی رۆشەنی سعودیەوە دابەزی بۆ خولی پلەیەک ( یەلۆ ).

قوەجەوییە وەرزی رابردوو بە راهێنەرایەتی رەشید جابری عوومانی بووە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دوای تەواو بوونی خولەکەش راهێنەرە عوومانیەکە بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یانەکە راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button