ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌خووله‌کانی دیکەگرنگترین

بارسێلۆنا گۆڵ پاک دەکاتەوە؛ تێر شتێگن لە گواستنەوەی بۆ یانەیە نوێیەکەی نزیکە

بارسا دوو گۆڵپارێزیکی دیکەشی بەڕێکردووە

Yariga App

یاریگا –

دەگوترێت مارک ئاندرێ تێر شتێگن لە لێواری پەیوەندیکردنە بە یانەی داهاتووی بە شێوازی خواستنی بۆ ماوەی وەرزێک.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، کەسایەتییەکی سەرەکی لەم پڕۆسەیەدا میشێل بووە کە ئێستا راهێنەرایەتیی ئایاکس دەکات و ئەم راهێنەرە پێشتر لەگەڵ تێر شتێگن کاریکردبوو لەماوەی ماوەی کورتی گۆڵپارێزەکە لە یانەی جیرۆنا پێش ئەوەی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە شوباتدا تووشی پێکانێکی سەختی ماسوولکەکانی پشتەوەی ران بێت و بۆ چاکبوونەوە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

رۆیشتنی تێر شتێگن بە شێوەیەکی بەرچاو جەنجاڵیی پێگەی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا کەم دەکاتەوە لە کاتێکدا یانەکە لە چەند رۆژی رابردوودا دوو گۆڵپارێزی دیکەشی بەڕێکردووە. ئیناکی پێنیا گواستنەوەیەکی هەمیشەیی بۆ یانەی پاناتینیکۆس تەواو کردووە لە کاتێکدا دەیڤد کۆچن بە شێوازی خواستن پەیوەندی بە یانەی لینگبی کردووە.

ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی بارسێلۆنا

بەم رۆیشتنانە پلەبەندیی گۆڵپارێزەکانی بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو روونتر دەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت خوان گارسیا ببێتە گۆڵپارێزی یەکەمی بێ رکابەر لە کاتێکدا ڤۆیچیک چێزنی وەکوو بژاردەی یەدەک دەمێنێتەوە. لە دوای ئەوانەوە یانەکە پلانی هەیە پشت بە گۆڵپارێزە لاوەکانی ئەکادیمیاکەی ئاندێر ئاسترالاگا و ئارۆن یاکۆبیشڤیلی ببەستێت وەکوو زیادەیەک بۆ تیمەکە.

ئەگەرچی چاوەڕوان دەکرێت تێر شتێگن وەرزی داهاتوو لە ئەمستەردام بەسەر ببات بەڵام بەستەرە گرێبەستییەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا بە تەواوی دەمێننەوە چونکە ئەم گۆڵپارێزە ئەڵمانییە تاوەکوو حوزەیرانی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە کاتالوونییەکەدا هەیە و ئەمەش واتە ئەو هێشتا ساڵێکی دیکە لە گرێبەستەکەی دەمێنێتەوە کاتێک لە ماوەی خواستنە پێشنیارکراوەکەی ئایاکس دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button