
یاریگا –
ئاتلێتیکۆ مەدرید هەنگاوی کرداریی لەدژی بارسێلۆنا دەگرێتەبەر دوای ئەوەی شەوی رابردوو خولیان ئالڤارێز رایگەیاند کە یانە مەدریدیەکە جێدەهێڵێت و دەیەوێت خەونەکانی لە جێگەیەکی دیکە بەدیبهێنێت.
دوای لێدوانەکە، هەرزوو ئاتلێتی پەنجەی تۆمەتیان بۆ بارسا درێژکرد بەوەی یانە کەتەلۆنیەکە لەپشت هەڵوێستەکانی ئالڤارێزەوەن. ئەوەشیان لە چوارچێوەی بەیاننامەیەکی فەرمیدا راگەیاند کە تێیدا بە جەختیانکردەوە بە کەمتر لە 500 ملیۆن یۆرۆ کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی خولیانە، دەستبەرداری ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە نابن بۆ بلاوگرانا.
🚨 Atlético Madrid statement to @diarioas.
“There is no amount of money for which Barça can buy Julián Álvarez. He will not be transferred to Barcelona”.
“Either they pay the release clause for €500m or there is no deal”. pic.twitter.com/fCpGzzDgJS
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 22, 2026
ئەمشەو ئاتلێتیکۆ لەسەر ئاستی باڵای یانەکە هاتەدەنگ و لە لێدوانێکیدا رایگەیاند کە یانەکەیان سکاڵا لە دژی بارسێلۆنا لە فیفا تۆمار دەکەن.
جیڵ مارین، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ئاتلێتیکۆ مەدرید رایگەیاند
بەرپرسیارێتی ئێمە ئەوەیە بەرژوەندیەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید بپارێزین، هەربۆیە سکاڵایەک لە فیفا لە دژی بارسێلۆنا تۆماردەکەین بەوەی گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانێکماندا دەستپێکردووە کە گرێبەستی چالاکی لەگەڵماندا هەیە و لەماوەی پەیوستبوونیەتی بە یانەکەمانەوە.
لە درێژەی وتەکانیدا مارین هێرشی توندی کردەسەر بارسێلۆنا و وتی
بارسێلۆنا بێڕێزییمان بەرامبەر دەنوێنێت. ئەوان پێیانوایە دەتوانن ئێمە دەسڕنەوە. پێیانوایە دەتوانن لە پێگەمان کەمبکەنەوە بەوەی وەک وایە ئێمە لاواز یان گەمژەین. ئەوان درۆ لەگەڵ ئێمەدا دەکەن، لەگەڵ، لەگەڵ یاریزانەکە، لەگەڵ راگەیاندنەکان و تەنانەت درۆ لەگەڵ هاندەرانیشیاندا دەکەن. دەیانەوێت باوەڕ بە هەمووان بهێنن گوایە دەتوانن جووڵەیەک بکەن کە لە راستیدا توانایان نییە. ئەمە جاری یەکەم نییە بارسێلۆنا بەمشێوەیە هەڵسوکەوت دەکات. جیهانی تۆپی پێش زۆر بەباشی ئاگەداری ئەمەن. وەرزی رابردوو شتێکی هاوشێوەی ئەمەیان لەگەڵ نیکۆ ویلیامز و ئاتلێتیک بیلباودا کرد.
💥💥💥 “El Barcelona nos falta al respeto, creen que pueden ningunearnos” https://t.co/mpiuXnUcgn
— MARCA (@marca) June 23, 2026



