
یاریگا –
ناوەڕاستکارێکی پێشووی نەورۆز بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی مووسڵەوە کرد.
یانەی مووسڵ بە شێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی موڕتەزا هەدیب، ناوەڕاستکاری یانەی نەورۆزی بۆ ریزەکانی راگەیاند، چەند رۆژێک لەمەوبەر موڕتەزا وازهێنانی خۆی لە یانەی نەورۆز راگەیاندبوو، ئەمڕۆش گرێبەستی لەگەڵ مووسڵ واژۆکرد.
موڕتەزا هەدیب، وەرزی رابردوو خاوەن یەک ئەسیست بوو لەگەڵ نەورۆز، پێشووتریش بۆ یانەکانی کارەبا، نەجەف لەگەڵ نەفتی میسان یاریی کردووە، مووسڵ دەبێتە پێنجەم یانە لە کاروانی وەرزشیدا یارییان بۆ بکات.



