
یاریگا –
ئاندرێس ئینێستا یەکەمین ئەزموونی کاری راهێنەرایەتی تاقیدەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش یانەیەکی پلە دووی ئیماراتی هەڵبژارد.
ئینێستا وەک یاریزان، بە یەکێک لە ئەفسانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا دادەنرێت. لە ماوەی نێوان 2006-2018 درێسی ماتادۆرەکانی پۆشی و، لە 2002-2018یش هێڵی ناوەڕاستی بارسێلۆنای دەنەخشاند.
ناوبراو دوای وێستگەی بارسا، ئەزموونەکەی گواستەوە بۆ ئاسیا و لەگەڵ ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی بەردەوامبووو تا ساڵی 2023 پێش ئەوەی رووبکاتە یانەی ئیماراتی ئیماراتی.
وەک یەکەمین ئەزموونی کاری راهێنەرایەتیش، یانەی گەڵف یونایتدی ئەو وڵاتەی کەنداوی هەڵبژارد کە ئێستا لە پلە دوو یاریی دەکەن.
سەبارەت بەو هەڵبژاردنەی، ئینێستا وتی
پەیوەندیکردنم بە گەڵف یونایتد هەست دەکەم شوێنێکی گونجاوە بۆ ئەم لاپەڕە نوێیەم. تۆپی پێ هەمووشتێکی بە من بەخشی. ئێستا منیش دەمەوێت لە رێگەی راهێنەرایەتیکردنەوە، لە رێگەی فێربوونەوە، لە رێگەی هەموو رۆژێک کارکردن لەگەڵ لاوەکاندا کە برسین و بەهرەمەندن بەوەی بتوانن تا داهاتوویەکی دوور بڕۆن، دەمەوێت لەو رێگەیانەوە شتێک ببەخشمەوە. من باوەڕم بە پێشخستنی یاریزانانی تۆپ پێیە. ئەوەش لە رێگەی: ئارامیی، بیرۆکەی روون بەوەی تۆپی پێ چۆن ئەنجام دەدرێت، هەروەها لە رێگەی چۆنیەتی ئاگاداربوونی راستەقینە لە هەر تاکێک.
یانەی گەڵف یونایتد خاوەنی ئەو فەلسەفەیەیە. هەر لەبەر ئەوەشە کە من ئێستا لێرەم. دەمەوێت وەک راهێنەر گەشە بکەم، ئەزموو پەیدا بکەم تا مۆڵەتی پیشەگەرێتی وەربگرم.
🦅 Dubai dreams bigger.
And some stories deserve another chapter.
Marhaba, Andrés Iniesta.دبي دائماً تطمح بشكل أكبر.
وبعض القصص تستحق فصلاً جديداً.مرحباً، أندريس إنييستا. 🦅@andresiniesta8 pic.twitter.com/tUQqbqQ10n
— Gulf United FC (@GulfUnitedFC) June 1, 2026



