فەرمی؛ دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی بەڕازیل راگەیەندرا

یاریگا –
بەڕازیل لە کاتێکی هەستیاردا گورزێکی گەورەی بەرکەوت و ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەکە دووردەکەوێتەوە.
شەوی رابردوو بەڕازیل لە یاریی دووەمیاندا لە مۆندیالی 2026 بە بردنەوەی 3-0 بەرامبەر هایتی توانی هاندەرانی ئاشتبکاتەوە دوای ئەوەی لە یاریی یەکەمیاندا بەرامبەر مەغریب یەکسانبوون.
له یارییەکەی هایتی رافینیا دووچارێ پێکان هات و لە خولەکی 40 گۆڕانکاریی ناچاری بۆکرا، کە دواتر بە شەلین یاریگای جێهێشت.
بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمی لە پزیشکانی بەڕازیلەوە، هێرشبەرەکە پشکنینی بۆکراوە و دەرکەوتووە پێکانەکەی لە ماسوولەکانی رانی راستیدایە. بەوەش بۆ یارییەکەی سکۆتلەندا بەشداریی دووردەکەوێتەوە.
سەبارەت بە یارییەکنی داهاتوو لەباری سەرکەوتنی سێلیساو بۆ قۆناخی 32ی کرانەدەرەوە، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هێرشبەرەکەیان بەچڕی چارەسەرەکانی وەردەگرێت بۆ چاکبوونەوەی تەواوەتی بۆ قۆناخەکانی دواتری پاڵەوانێتیەکە.



