سوید خراپترین تۆمارەکانی خۆی نوێدەکاتەوە

یاریگا –
هەڵبژاردەی سوید لە یاریی دووەمیدا بەتەواوەتی پێچەوانەی ئەو وێنەیە دەرکەوتن کە لە یەکەم یارییاندا لە مۆندیالی 2026 بە ئاست و ئەنجامێکی گەورە خۆیان پیشاندا کاتێک 5-1 لە ئوردنیان بردەوە.
ئەمشەو تیمەکەی گراهام پۆتەر لە یاریی لووتکەی هەفتەکە و کۆمەڵەکەیاندا کە کۆمەڵەی شەشەمە، بە تووشی دۆڕانێکی مێژوویی و هاتن و 5-1 بە هۆڵەندا شکستیان خوارد.
سویدا تا ئێستا 13 جار بەشداریی جامی جیهانی کردووە. باشترین ئەنجامیان مۆندیالی 1958 بوو لەسەر خاکی خۆیان کاتێک پلەی دووەمیان بەدەستهێنا. بەڵام لە فیناڵەکە بە ئەنجامی 2-7 بە بەڕازیل دۆڕان کە یەکەم نازناوی سامبا بوو بە سەرکردایەتی پێلێ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، دۆڕاندنەکەی ئەمشەویان بەرامبەر هۆڵەندیەکان دووەم گەورەترین شکست بووە لە مێژووی هەڵبژاردەکە بە جیاوازیی سێ گۆڵ یان زیاتر تووشی هاتبێتن.
1958 – With their 5-1 defeat to the Netherlands, Sweden lost a FIFA World Cup match by three or more goals for the first time since their 5-2 loss to Brazil in the 1958 final.
Undone. pic.twitter.com/tsqHFIJbad
— OptaJoe (@OptaJoe) June 20, 2026
ئەرکی سویدیەکان بە سەرکردایەتی ئەستێرەکانی وەک ئالێکساندەر ئیزاک، ڤیکتۆر یۆکێرێش و ئانتۆنی ئیلانگا بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی کرانەدەرەوە تەواوەتی قورس بووە، بەوپێیەی یاریی سێیەمیان لە کۆمەڵەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردە ئاستبەرزەکەی یابانە کە ئەمەیان لە یەکەم یاریی خۆیاندا خاڵێکیان لە هۆڵەندا وەرگرت کاتێک 2-2 یەکسانبوون و ئەمشەویش بەرامبەر ئوردن شەڕی یەکەمین سێ خاڵی خۆیان دەکەن.



