بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

فەرمی؛ زاخۆ گرێبەستی ئەستێرەیەکی گەورەی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی ئەمجەد عەتوان گرێبەستەکەی لەگەڵ زاخۆ نوێکردەوە.

یانەی زاخۆ بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ ئەمجەد عەتوان ئەستێرەی یانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی ئەو یاریزانەیان بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردووەتەوە و ئەمجەد لە وەرزی 2026/2027 لە یانەکەی پرا دەلال دەمێنێتەوە.

زاخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمجەد عەتوان گۆڵکاری مێژوویی یانەکە سەرکردایەتی کوڕانی خابور دەکات بۆ نووسینەوەی مێژوویەکی نوی.

ئەمجەد عەتوان هاوینی 2023 یانەی شەمالی قەتەریی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی زاخۆ کرد و لەوکاتەوە تاوەکوو ئێستا درێسی زاخۆ دەپۆشێت.

ئەمجەد یاریی بۆ یانەکانی کوت، کەربەلا، نەفتی ناوەڕاست، شوڕتە، نجەف، کوێتی کوێتیی، شەمال و زاخۆ کردووە.

فەرمی؛ زاخۆ گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button