بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

سیپان سەدیق بۆ تۆڕی وەرزشیی یاریگا؛ گرێبەستەکەم نوێکردەوە

ئۆفەرێکی فەرمی قوە جەوییەی رەتکردەوە

Yariga App

یاریگا –

سیپان سەدیق، ئەستێرەی کورد، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی قوە جەوییە بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردەوە.

سیپان سەدیق، ئەستێرەی یانەی  قوە جەویی بە تۆڕی وەرزشیی یاریگای راگەیاند لەگەڵ یانەی قوە جەوییە گەیشتووەتە رێککەوتن و گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردووەتەوە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.

یانەی تەڵەبە بە وردی کاری لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارە 27 ساڵانییەکە دەکرد و ئۆفەری فەرمی پێشکەش کردبوو، بەڵام سیپان ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و بڕاریدا گرێبەستەکەی لەگەڵ قوە جەوییە نوێبکاتەوە.

سیپان لە هاوینی 2025 یانەی زاخۆی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی قوە جەوییە کرد، لە وەرزی 2025/2026 ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراقی لەگەڵ هەڵۆکانی بەغدا بەدەستهێنا.

سیپان لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق 21 یاریی بە درێسی یانەی قوە جەوییە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button