بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
فەرمی؛ نەورۆز گرێبەستی ئەستێرەیەکی گەورەی نوێکردەوە

یاریگا –
محەمەد دلاوەر گرێبەستەكەی لەگەڵ نەورۆز بۆ دوو وەرزی دیكە نوێكردەوە.
یانەی نەورۆز بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، كاپتنی یانهکە محهمهد دلاوهر، بۆ ماوهی دوو وهرزی دیكه گرێبهستی لهگهڵ یانهكهمان نوێکردووەتەوە.
محەمەد دلاوەر لە هاوینی 2021 یانەی هەولێری جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی نەورۆز کرد. محەمەد لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ نەورۆز بەسەردەچوو بەڵام بڕیاریدا لە ئانفیڵدەکەی کوردستان بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە نوێکردەوە.
محەمەد دلاوەر لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداریی 37 یاریی کرد و تەنیا لە یەک دیاریی دابڕا، 3 گۆڵی کرد و هەشت گۆڵیشی دروستکرد.
محەمەد دلاوەر کاپتن و سەرکردەی نەورۆزە و بە یەکێک لە گرنگترین ئەستێرەکانی نوێنەرەکەی شاری سلێمانی دادەنرێت، مانەوەی لە نەورۆز دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ یانەکە.