ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

مونۆز لە نیوکاسڵ نزیکە؛ ریال مەدرید لەم گواستنەوەیەدا چەندێک وەردەگرێت؟

چەند وردەکارییەک ماوە

Yariga App

یاریگا –

ئەگەرچی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانە کاتالوونییەکە 40 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە بۆ گواستنەوەی کەمێک زیاتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ دەدات لەگەڵ پاداشتەکان.

لە کاتێکدا ڤیکتۆر مونۆز سەرقاڵی پاڵەوانییەتی مۆندیالە کە تازە دەستیپێکردووە و دەکرێت ببێتە سەکۆیەکی گەورە بۆی، بریکارەکەی و یانەی ئۆساسۆنا، بەگوێرەی ئەوەی سەرچاوە راستەوخۆکانی یانەکە بۆ رۆژنامەی ئاس، پشتڕاستیان کردووەتەوە، سەرقاڵی دانوستانن بۆ گواستنەوەی بۆ نیوکاسڵ. رێککەوتنەکە دەکرێت بە شێوەیەکی زۆر خێرا و لە کاتێکی نزیکدا رووبدات.

چەند وردەکارییەکی کۆتایی بۆ چارەسەرکردن ماونەتەوە. ئەگەرچی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانە کاتالوونییەکە 40 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە بۆ گواستنەوەکەی کەمێک زیاتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ دەدات، کە پاداشتەکانیشی دەچێتە سەر. هەم بریکارەکەی و هەم ئۆساسۆنا شەڕ بۆ زیادکردنی بڕە پارەی جێگیر و گۆڕاو دەکەن، جگە لە شێوازی پێدانی پارەکە. یانەی ئۆساسۆنا 50%ـی کۆی گشتی پارەی گواستنەوەکە بەدەستدەهێنێت و ریال مەدریدیش پشکەکەی دیکە وەردەگرێت، کە چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە 15 ملیۆن یۆرۆ بێت.

ڤیکتۆر مونۆز، یاریزانی ئۆساسونا

کاتێک رێککەوتنەکە بە یەکجاریی کۆتایی هات، دەبێت ئۆساسۆنا بە ریال مەدریدی رابگەیەنێت تاوەکوو رۆیشتنی ڤیکتۆر مونۆز جێبەجێ بکرێت. لە یانەی ئۆساسۆنا رۆیشتنی یاریزانەکە بە مسۆگەر دادەنێن و داخی ئەوە دەخۆن کە ناتوانن بۆ ماوەیەکی دیکە چێژ لە تواناکانی وەربگرن، چونکە ئەو خاوەنی کوالێتییەکی گەورەیە و بڕبڕەی پشتی تیمەکە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button