فەرمی؛ زاخۆ گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

یاریگا – شڤان جەمیل گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی زاخۆ نوێکردەوە. یانەی زاخۆ بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ شڤان جەمیل، بەرگریکاری یانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی ئەو یاریزانەیان بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردووەتەوە و شڤان لە وەرزی 2026/2027 لە یانەکەی پرا دەلال دەمێنێتەوە. شڤان جەمیل لە وەرزی 2025/2026ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق 16 یاریی بۆ زاخۆ کرد و گۆڵیکی کرد.