گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ شێری کوردان سێ خاڵی زێڕینی بۆ ئەڵمانیا بەدەستهێنا

ئەڵمانیا بە سەرکردایەتی ئونداڤ بردییەوە

Yariga App

یاریگا –

لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و کۆتدیڤوار رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە لە بەرژەوەندی ئەڵمانیا کۆتاییهات.

لە یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی پێنجەم هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و کۆتدیڤوار لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئەڵمانییەکان کۆتاییهات.

کۆتدیڤوار تاوەکوو خولەکی 68 بە گۆڵێک لە پێش مانشافت بوو و نزیک بوو لە بردنەوە، بەڵام لەگەڵ هاتنە ناوەوەی ئونداڤ یارییەکە گۆڕا و توانی دوو گۆڵ بۆ ئەڵمانیا بکات.

بەو ئەنجامەش ئەڵمانیا سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەر کرد.

ئەڵمانیا و کۆتدیڤوار هاوشانی ئێکوادۆر و کوراساو دەکەونە کۆمەڵەی E.

ئەڵمانیا بە شەش خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دێت و کۆتدیڤوار خاوەنی سێ خاڵە و لە پلەی دووەم دێت.

لە یاریی داهاتوو ئەڵمانیا بەرامبەر ئێکوادۆر یاریی دەکات، کۆتدیڤوار رووبەڕووی کوراساو دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button