ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆتنهام لە گواستنەوەی دوبراڤکا نزیکبووەتەوە

گۆڵپارێزێکی بەئەزموون دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام لە گواستنەوەی مارتن دوبراڤکا، گۆڵپارێزی پێشووی بێرنلی نزیکبووەتەوە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆی نێوان تۆتنهام و مارتن دوبراڤکا بۆ پەیوەندیکردنی ئەو گۆڵپارێزە تەمەن 37 ساڵانییە پێشکەوتوون و تۆتنهام لە بەدەستهێنانی تواناکانی نزیکبووەتەوە.

یانە لەندەنییەکە دەیەوێت بە کەمترین تێچوو گۆڵپارێزێکی یەدەک بگوازێتەوە چونکە داهاتووی گوگلیلمۆ ڤیکاریۆ، گۆڵپارێزی ئیتاڵی نادیارە و ئانتۆنین کینسکی، گۆڵپارێزی چیکی بەربژێری سەرەکییە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ ببێتە گۆڵپارێزی یەکەمی تۆتنهام.

مارتن دوبراڤکا لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ بێرنلی کۆتاییدێت و بەخۆڕایی یانەکە جێدەهێڵێت، ئەو گۆڵپارێزە وەرزی رابردوو بە درێسی بێرنلی بەشداریی 35 یاریری کرد، 71 گۆڵی لێکرا و 4 کلین شیتی کرد.

دوبراڤکا هەر لە پرێمەرلیگ یاریی بۆ یانەکانی مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ یونایتد کردووە. لە کاروانی وەرزشییدا زۆرترین یاریی بۆ نیوکاسڵ کردووە و بە درێسی ئەو یانەیە 179 یاریی کردووە، 242 گۆڵی لێکراوە و 53 کلین شیتی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button