گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی كۆتدیڤوار V نەرویج؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی كۆتدیڤوار و نەرویج رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 20:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی كۆتدیڤوار و نەرویج لە یاریگای AT&T لە ئارلینگتنی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی كۆتدیڤوار لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆی سێ یاریی دوو یاریی بردەوە و یارییەک دۆڕا.

بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ بە دووەمی كۆمەڵەی پێنجەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.

لەبەرامبەردا نەرویج لە كۆی سێ یاریی دوو یاریی بردەوە و یارییەک دۆڕا.

بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ بە دووەمی كۆمەڵەی سێیەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.

چاوەڕوان دەكرێت براوەی یارییەكەی كۆتدیڤوار و نەرویج رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەڕازیل ببێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

كۆتدیڤوار بە بێ وێلفرێد سینگۆ رووبەڕووی نەرویج دەبێتەوە.

نەرویج بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی كۆتدیڤوار دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كۆتدیڤوار

فۆفانا

دۆوی، كۆسۆنو، دیۆماندێ، كۆنان

كیسیێ، سانگارێ، دولای

ئاماد دیالۆ، پیپێ، یان دیۆماندێ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەرویج

نیلاند

ئارسنەس، ئایەر، هیگام، فۆڵف

ئۆدیگارد، بێرگی، ئاساگارد

سۆرلۆت، هالاند، نوسا

بابەتی زیاتر

Back to top button