بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ فووت فیخۆرست و تێن هاخ یەکدەگرنەوە

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی فووت فیخۆرست، هێرشبەری هۆڵەندی لەگەڵ ئێریک تێن هاخ، راهێنەری هۆڵەندی یەکدەگرنەوە.

یانەی تڤێنتێ ئێنشخێدێی هۆڵەندی بەشێوەیەکی فەرم رایگەیاند، لەگەڵ فووت فیخۆرست، هێرشبەری هۆڵەندی گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکیان بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ ئەو هێرشبەرە هۆڵەندییە واژۆ کردووە.

ئێریک تێن هاخ لە سەرەتای 2026 پۆستی بەڕێوبەری تەکتیکی یانەی تڤێنتێ ئێنشخێدێی وەرگرت و تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە هۆڵەندییەکە هەیە.

فیخۆرست لە 2023 لە مانچێستەر یونایتد لەژێر سەرپەرشتی ئێریک تێن هاخ یاریی کردووە، کە تێن هاخ لە 2022 تاوەکوو 2024 راهێنەری شەیتانە سوورەکان بوو.

فیخۆرست لەم هاوینە ئەیاکسی هۆڵەندی جێهێشت و بەخۆڕایی پەیوەندی بە تڤێنتێ ئێنشخێدێی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button