گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی جەزائیر V نەمسا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی جەزائیر و نەمسا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی یەكشەممە كاتژمێر 05:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی جەزائیر و نەمسا لە یاریگای ئارۆهێد لە كانساس سیتی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

جەزائیر یەكەم یاریی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بە ئەرجەنتین دۆڕا، دووەم یاریی بە دوو گۆل بەرامبەر گۆڵێک لە ئوردنی بردەوە.

بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لەریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەی دەیەم دێت.

لە بەرامبەردا نەمسا یاریی یەكەم بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئوردنی بردەوە و یاریی دووەم بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر ئەرجەنتین شكستیهێنا.

بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی دەیەم دێت.

ریزبەندی كۆمەڵەی یازدەیەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

جەزائیر بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی نەمسا دەبێتەوە.

نەمسا بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی جەزائیردەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی جەزائیر

زیدان

بلغالی، ماندی، بێنسێباینی، ئایت نوری

بەدەوی، نەبیل بن تاڵب

مەحرز، مازا، شایبی

گۆیری

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەمسا

شۆلگێر

لایمەر، لێنهارت، ئالابا، مڤاینوو

شلاگەر، سێیڤاڵد

شمید، سابیتزە، گریگۆریچ

ئارناتۆڤیچ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button