گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

لێدوانەکانی قێزەون بوون؛ راهێنەرەکەی کۆتدیڤوار رەخنەی تووند لە لێدوانەکانی شڤاینشتایگەر دەگرێت و ئەویش وەڵام دەداتەوە

"دەکرێت لێدوانەکان بە رەگەزپەرستانە دابنرێن"

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری کۆتدیڤوار شڤاینشتایگەر بە لێدوانی رەگەزپەرستانە تۆمەتبار دەکات و ئەویش بەرگریی لەخۆی دەکات.

راهێنەری کۆتدیڤوار، ئێمێرسێ فایێ، رایگەیاند کە بەهۆی لێدوانەکانی یاریزانی پێشووی ئەڵمانی، باستیان شڤاینشتایگەر دڵگران بووە، کە شێوازی یارییکردنی فیلەکانی بە “شێوازێکی تۆپی پێی زۆر ئەفریقیی” وەسف کردووە و پێشی گوتووە “توند”.

دوای سەرکەوتنە سەرنجڕاکەشەکەیان بە ئەنجامی 2-0 لە بەرامبەر کوراساو، کۆتدیڤوار گەیشتە قۆناخی 32ـی مۆندیال دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی ناوازە لە هەر سێ یاریی قۆناخی کۆمەڵەکاندا. بەڵام لەبری ئەوەی لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی دوای یارییەکەدا تەنیا سەرنج بخاتە سەر سەرکەوتنی تیمەکەی، ئێمێرسێ فایێ بڕیاریدا باسی ئەو سەرنجە نەشیاوانە بکات کە لەلایەن باستتیان شڤاینشتایگەرەوە سەبارەت بە شێوازی یارییکردنی فیلەکان خرابوونەڕوو.

باستیان شڤانیشتایگەر، یاریزانی پێشووی ئەڵمانیا

ئەم یاریزانە نێودەوڵەتییەی پێشووی ئەڵمانیا، لەکاتی شیکردنەوەی یەکێک لە یارییەکانی کۆتدیڤواردا، تۆپی پێی ئەوانی بە “زۆر ئەفریقی، نائاسایی و کەمێک توند” وەسف کرد. ئەم لێدوانانە بوونە هۆی تووڕەیی لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا و مشتومڕێکی بەرفراوانیان بەدوای خۆیاندا هێنا.

لەماوەی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەیدا، ئێمێرس فایێ راستەوخۆ شڤاینشتایگەری بە رەگەزپەرست ناو نەبرد، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە دەکرێت لێدوانەکان بە رەگەزپەرستانە دابنرێن و گوتی: “هەست بە نائومێدی دەکەم، سەیرە کە بەو شێوازە قسە دەکات.”

ئێمێرێسێ فایێ، راهێنەری کۆتدیڤوار

فیلەکان یەکێک بوون لە سەختترین تیمەکان بۆ رووبەڕووبوونەوە لە تەواوی قۆناخی کۆمەڵەکاندا. ئەوان توانییان سەرکەوتن بەسەر تیمی ئێکوادۆردا بەدەستبهێنن کە سەلماندی یارییکردن لە بەرامبەریدا زۆر سەختە. ئەوان هاوکات ئەڵمانیای بەهێزیشیان گەیاندە دوا سنوورەکان پێش ئەوەی قۆناخی کۆمەڵەکان بە سەرکەوتنێکی قایلکەر بەسەر تیمی کوراساودا کۆتایی پێبهێنن، کە زۆر پێویستی بە سەرکەوتن بوو.

بەگوتەی فایێ، تەواوی ئەو سەرکەوتنە لەسەر شتێکی زۆر زیاتر لەلایەنی جەستەیی بنیاد نراوە، کە ئەمەش رەنگدانەوەی داواکارییەکانی تۆپی پێی مۆدێرنە و دەڵێت:

ئێمە دەیسەلمێنین کە ئەفریقا تەنیا پەیوەندی بە سیفەتە جەستەییەکانەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندی بە چەندین لایەنی دیکەی تەکنیکی و تاکتیکییەوە هەیە.

فایێ بە توندی رەخنەی گرت و کۆتایی بە لێدوانەکەی هێنا کاتێک بە وەڵامێکی بەهێز بۆ سەرنجەکانی شڤاینشتایگەر گوتی:

لێدوانەکانی ئەو قێزەون بوون. زۆر کەس هەن دەیانەوێت بەم بابەتە ببنە مانشێتی هەواڵەکان. ئەو سەردەمانێک ئەستێرەیەکی جیهانیی تۆپی پێ بوو، بەڵام ئێستا کەمێک لە تاریکیدایە و دەیەوێت بگەڕێتەوە نێو بازنەی سەرنجەکان.

راهێنەری کۆتدیڤوار دوای گوتنی ئەو سەرنجانە دەستبەجێ کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەی کۆتایی پێهێنا.

ئێمێرێسێ فایێ، راهێنەری کۆتدیڤوار

شڤاینشتایگەر بەرگری لە خۆی دەکات، دوای ئەوەی لەلایەن فایێ رەخنەی لێگیرا و بە رەگەزپەرست ناوزەد کرا بەهۆی لێدوانەکەی سەبارەت بە تیمە ئەفریقییەکان. ئەم یاریزانە ئەڵمانییە بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە:

من باسی تۆپی پێم دەکرد، نەوەکوو خەڵک. ئەمە شیکردنەوەیەکی تۆپی پێیە؛ نە زیاتر و نە کەمتر. هیچ نیازێکی دڵگرانکردنی کەسم نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button