گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی كرواتیا V گانا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی كرواتیا و گانا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 00:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی كرواتیا و گانا لە یاریگای فاینانشیاڵ فیڵد لە فیلادێلفیای ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

كرواتیا یەكەم یاریی بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بەرامبەر ئینگلتەرا شكستیهێنا و لە یاریی دووەم بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە پەنەمای بردەوە.

بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەی دوازدەیەم دێت.

لە بەرامبەردا گانا لە یاریی یەكەم بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە پەنەمای بردەوە و لە یاریی دووەم بە بێ گۆڵ لەگەڵ ئینگلتەرا یەكسان بوو.

بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی دوازدەیەم دێت.

ریزبەندی كۆمەڵەی دوازدەیەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

كرواتیا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی گانا دەبێتەوە.

گانا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی كرواتیا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كرواتیا

لیڤاكۆڤیچ

شوتالۆ، ڤوسكۆڤیچ، ڤاردیۆڵ

ستانیشیچ، مۆدریچ، كۆڤاسیچ، سوچیچ

پێریسیچ، كراماریچ، باتورینا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی گانا

زیگی

سێیدۆ، ئادجێتی، ئۆپۆكۆ، مێنسا

ئۆوسو، سیبۆ

ئیناكی ویلیامس، جۆردان ئایو،عەبدول فاتاو

ئانتوان سێمێنیۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button